بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی یەمەنی ئەلمسیرە ،" محەممەد عەبد ئەلسەلام " وتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵای یەمەن لە لاپەرەی فەیسبووکی خۆی دا نووسی چەند خولی وتوویژ لە نێوان شاندەکانی یەمەنی لەکوەیت وکۆسپ نانەوەکانی شاندی سەر بە عەرەبستان ، رۆڵی ئەمریکای لە فەرماندەری پەلامار بۆ سەر یەمەن دیاریکردووە .
عەبد ئەلسەلام بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە خەڵکی یەمەن بریاریان گرتووە بۆ درێژەدان بە بەرەڤانیی لە خۆیان بەرامبەر پەلاامرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی ووتی : تاکاتیک کە پەلامارەکانی عەرەبستان ڕانەگیردرێت و گەمارۆهەڵنەگیردرێت ، هیچ بڕیاریک ناگرن . وتە بیژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵای یەمەن ووتیشی : یەمەنییەکان هەموو ناوچەکانی نیشتمانیی خۆیان لە رەژیمی ئالی سەعود وەردەگرن و سەربەخۆیی سیاسی و پاوەجێی ئاسایشی ، ئابووری و کۆمەڵایەتی بەدی دینن .
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی دەستدرێژاری سەعودی رۆژی شەممە لە درێژەی پەلامارەکانیان بۆ سەر یەمەن لە ناوچەی ئەلمەدفون لە شاری نەهەم و ناوچەی عەتان لە پارێزگای سەنعا پێتەختی یەمەن یان بۆمباران کرد .
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عەرەبستان سێ تۆری مۆخابیراتی یان لە پارێزگاکانی سەنعا و سەعدەی یەمەن داوەتە بەر پەلاماری خۆیان وزەرە وزیانی زۆریان لەوان داوە .
هەرلەم حالە دا ، لەتێکەڵجوونەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان هیزەکانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن لەگەڵ بەکریگیروانی عەرەبستان لە شاری نەهەم لە پارێزگای سەنعا ، ٣٠ بەکڕێگیراوی عەرەبستانی سەعودی کوژراون و سێزدەکەسی دیکەیش بریندار بوون ....
کۆتایی کورتە نامە/310